🎬 فێرکاری چۆنیەتی دروستکردنی ئەو ڤیدیۆیانەی بە زیرەکی دەستکرد بوونەتە ترێند
دروستکردنی ئەو ڤیدیۆیانەی کە ئێستا زۆر بەربڵاون و سەرنجی خەڵکیان ڕاکێشاوە، لە ڕاستیدا کارێکی زۆر ئاسانە. لێرەدا هەنگاو بە هەنگاو شێوازی دروستکردنیان ڕوون دەکەینەوە
بەرنامە و ئامرازە پێویستەکان:
بۆ دروستکردنی وێنە: ئامرازی Nano Banana Pro یان ChatGPT.
بۆ ڤیدیۆ و جووڵە: بەرنامەی Google Flow (هەروەها دەتوانیت ڕاستەوخۆ بەرنامەی Google Flow بۆ هەردووکیان – وێنە و ڤیدیۆش – بەکاربهێنیت).
💡 تێبینی گرنگ لە کاتی کارکردندا:
1. کارەکان بە دوو هەنگاو جێبەجێ دەکرێن؛ سەرەتا بە پرۆمپتێک (کۆدێک) وێنەکە دروست دەکەیت، پاشان بە پرۆمپتێکی تر ڤیدیۆ و جووڵەکەی بۆ دروست دەکەیت.
2. تکایە ئاگادار بە کە دەبێت پرۆمپتە سەرەکییەکان بە ئینگلیزی بنووسرێن، بەڵام بۆ بەشی قسەکردنەکە، دەقەکە بە کوردی (سۆرانی) بنووسە.
3. کاتێک بەکاری دەهێنیت، جەخت لە Gemini Pro بکەرەوە و پێی بڵێ: "دەبێت زۆر بە ڕەوانی بە کوردیی سۆرانی قسە بکەیت و بە هیچ شێوەیەک هەڵە نەکەیت لە دەربڕینی وشەکاندا."
لێرەدا نموونەی پرۆمپتەکان دەخەینە ڕوو بە هیوای ئەوەی سوودبەخش بێت
📸 ١. پرۆمپت بۆ دروستکردنی وێنەکە
ئەم دەقەی خوارەوە کۆپی بکە و بۆ دەرهێنانی وێنەکە بەکاری بهێنە:
Ultra-realistic 3D Pixar-style render. A strawberry-headed woman in a fully covered yellow dress, and a watermelon-headed man in a black turtleneck and glasses. Standing side-by-side in a tech studio. Empty hands, 4k.
📹 ٢. پرۆمپت بۆ دروستکردنی ڤیدیۆ و دەنگەکە
ئەم کۆدە تەواوە کۆپی بکە و لە بەشی ڤیدیۆدا داینێ بۆ ئەوەی جووڵە و دەنگی دروست بێت
{
"project_name": "Technology_Fruits_Sorani_10s_Flawless",
"target_duration": "10_seconds",
"video_prompt_english": "3D Pixar-style animation of two new anthropomorphic fruit characters in a modern tech studio looking directly at the camera. A cheerful red strawberry-headed woman wearing a fully covered, modest yellow long-sleeve dress asks the audience a question. Next to her, a smart green watermelon-headed man in a black turtleneck and glasses answers enthusiastically. Empty hands, no phones. Highly natural movements, flawless lip-sync, ultra-detailed textures.",
"ai_tts_instructions": "CRITICAL INSTRUCTION: Read the script clearly and perfectly in spoken Central Kurdish (Sorani). Pause naturally at commas and question marks to create a 10-second rhythm. Follow the pronunciation guide strictly to avoid any robotic mispronunciations. Keep a friendly and upbeat tone.",
"dialogue_kurdish_sorani": {
"strawberry_girl": "سڵاو هاوڕێیان! بڕوا دەکەن ئێستا بە مۆبایلەکەتان دەتوانن ڤیدیۆی وا دروست بکەن؟",
"watermelon_guy": "ڕێک وایە! ئێمەش هەر بە زیرەکی دەستکرد دروست کراوین. کارەکان زۆر ئاسان بوون."
},
"voice_and_tts_configuration": {
"strawberry_girl_voice": {
"gender": "female",
"voice_style": "natural, friendly, expressive",
"speaking_rate": 0.95,
"pronunciation_guide": {
"سڵاو هاوڕێیان": "Slaw haw-reyan",
"بڕوا دەکەن": "Brwa dakan",
"ئێستا": "Esta",
"مۆبایلەکەتان": "Mobile-akatan",
"دەتوانن": "Datwann",
"ڤیدیۆی وا": "Video-y wa",
"دروست بکەن": "Drust bkan"
}
},
"watermelon_guy_voice": {
"gender": "male",
"voice_style": "agreeing, energetic, clear",
"speaking_rate": 0.95,
"pronunciation_guide": {
"ڕێک وایە": "Rek waya",
"ئێمەش هەر": "Emesh har",
"زیرەکی دەستکرد": "Ziraki dast-krd",
"دروست کراوین": "Drust krawin",
"کارەکان": "Karekan",
"زۆر ئاسان بوون": "Zor asan bun"
}
}
}
✅تاقیکردنەوەی فێرکارییەکە:
ئەگەر ئەکاونتی (Gemini Pro)ـت هەیە، دەتوانیت ڕاستەوخۆ ئەو پرۆمپتانەی سەرەوە بڕۆیت لە ئامرازی Google Flow تاقییان بکەیتەوە. کارێکی زۆر ئاسان و سەرنجڕاکێشە!
📥دابەزاندنی بەرنامەی Google flow ( https://play.google.com/store/apps/details?id=com.google.android.apps.labs.whisk)
ئەوەش نموونەی ڤیدیۆیەکە 👇
()